بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: دوو تەقینەوەی بەهێز کە یەکێکیان خۆکوژی بووە و ئەوی دیکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراون، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کەرکووکیان هەژاند.
"خۆکوژێک لەنزیک فەرمانگەی باری شارستانی کەرکووک لە شەقامی ئەتڵەس خۆی تەقاندووەتەوە".
تەقینەوەی دووەمیش بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە و هێزەکانی حەشدی شەعبی لەنێو بارەگای لقی سێ پارتی کردووەتە ئامانج.
تائێستا پێنج کەس بەهۆی تەقینەوەکانەوە کوژراون، 10 کەسی دیکەش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک کراون، بەگوتەی سەرچاوە هەواڵیەکان کوژراوەکان چەکداری سارایا سەلامی حەشدی شەعبین.
.......................
کۆتایی پەیامی/ 167